چیرۆكنووسێك نامەیەك بۆ لایەنە پێوەندیدارەكان دەنێرێ نووسیویەتی لە خەمی نووسیەر و فۆتۆگرافەر بەشدار سامی.
بەشدار چیرۆكنووس و فۆتۆگراف رۆژی 29ی كانوونی دووەمی 2025 بەهۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كرد، سندی رێشان كە هاوڕێیەتی و خۆیشی فۆتۆگراف و چیرۆكنووسە لەنامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ "وشە" ناردووە دەڵێ، بەشدار سامی تا وەفاتیشی كرد، فەرمانبەری گرێبەست بوو، ئەو ئێستە كە لەژیاندا نەماوە، كچەكەی هێشتا زۆر منداڵە و بەچی بژیەت؟ بەشدار پێنج ساڵ لەم دۆخەدابوو، پیكئابێكی مۆدێل كۆنی هەبوو، فرۆشتیەوە و پارەكەی بۆ داو دەرمان خەرج كرد، پارچە زەوییەكی لە گەڕەكی "كەڕك" هەبوو، بە سەد تكا و ڕەجا، ڕێگەی درا بیكاتە خانوویەكی تەواو نەكراو، بەسەردا وەفاتی كرد.
هەروەها نووسیویەتی، بەشدار لە مەخموور لەدایكبوو، لە هەولێر ژیاو و مرد، لە سلێمانی وەك گەوهەرێك درەوشایەوە، شەیدای كۆڵانەكانی تەیراوە بوو، بەڵام تا مردیش خۆی بە قەرزاری كۆڵانەكانی سلێمانی دەزانی. "دڵخۆشم كە بەم دواییانە لە هەولێر هەوڵی بۆ درا، بەڵام سەد هێندەش خەمبارم، ئەم هەوڵانە بۆ لەسەرەتاوە رژد نەبوون؟ لەدەستدانی بەشدار بۆ كوردستان و بەتایبەت هەولێر، گەورترە لە لەدەستدانی شاعیری تورك (ئۆرهان وەلی) بۆ ئیستەنبۆڵ و توركیا.
" هیچ نووسەرێك تاوەكو ئێستا لەسەر ئەنفالی بارزانییەكان، بەشێوازێكی پۆست مۆدێرن كاری نەكردووە. "ساقۆی عجیلی" كتێبی ڕیالیزمی جادوویی منە، بەهۆی تەكنیك و جیهانە سەیر و سەمەرەكەی، پێموایە بەتایبەت بەدڵی خوێنەرانی گەنج دەبێت. كتێبەكەم بەس دیزاینی بەرگەكەی ماوە، بەڵام سوێندبێ، هێندەی وەفاتی بەشدار خەمگینی كردووم، دوو هێندەش لە خەمی ژیانی كچەكەیدام. مووچەیەك ئەگەر بۆ كچەكەی بەشدار سامی زامن نەكرێ، تا لەژیاندابم نە بۆ كتێب دەنووسم، نە بیر لە چاپ كردن دەكەمەوە" سندی رێشان وای نووسیوە.