ماڵپەڕی World Population Reviewهەموو ساڵێك بەشێك لەو وڵاتانە دەخاتەڕوو كە هێشتا رێژەیەكی زۆر خوێنەری كتێبیان هەیە، بەپێی داتاكانی بێت ئەمساڵ دوای ئەمەریكا، هیندستان زۆرترین خوێنەری لەسەر ئاستی دنیا تێدایە.
ماڵپەڕەكە بەسەرنجەوە نووسیویەتی وڵاتێكی وەك چین كە لە هەموو وڵاتانی دنیا خەڵكی زیاتر تێدا دەژی، كەچی بەهۆی سیستمی حوكمڕانییەكەیەوە هێشتا خوێنەر لە ئاستی پێویستدا نییە.
ماڵپەڕی World Population Reviewهیندستان دوای ئەمەریكا لە پلەی دووەم دێت، ڕێژەی خوێندنەوەی هەفتانەی هیندییەكان تەنیا پێنج سەعات كەمترە لە ئەمەریكییەكان، كۆی سەعاتەكانی خوێندنەوە لە ساڵێكدا دەگاتە 352 سەعات، هەر كەسێك بە تێكڕا ساڵانە 16 كتێب دەخوێننەوە.
لیستی ناوی ئەو وڵاتانەی بڵاو كردووەتەوە كە تاكەكانیان لە ساڵی 2025، زۆرترین كتێبیان خوێندووەتەوە و هەروەها ئەو وڵاتانەی كەمترین كاتیان بۆ خوێندنەوە تەرخان كردووە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی World Population Review زۆرترین ئەو كەسانەی كتێبیان خوێندووەتەوە لە ساڵی 2025، لە ئەمەریكادان.
ئەمەریكییەكان بە تێكڕا نزیكەی حەوت سەعات لە هەفتەیەكدا بۆ خوێندنەوە تەرخان دەكەن. ئەمەش دەكاتە 357 سەعات لە ساڵێكدا و هەر هاووڵاتییەكی ئەمەریكی ساڵانە نزیكەی 17 كتێب دەخوێنێتەوە.
بەریتانیا وەك وڵاتێكی مەزن لە لیستەكەدا لە پێشەوە ماوەتەوە، ئەو وڵاتە ساڵی 2025 پڕِفرۆشترین كتێبی هەبووە، بەجۆرێك لەو ساڵەدا 212 ملیۆن كتێبی تێدا فرۆشراوە.
لە بەریتانیا هەفتانە نزیكەی شەش سەعات و نیو دەخوێننەوە، دەگاتە 343 سەعات لە ساڵێكدا، هەر كەسێك ساڵانە نزیكەی 15 كتێب دەخوێننەوە.
خەڵكی فڕەنسا هەفتانە نزیكەی پێنج سەعات و 50 خولەك دەخوێننەوە، ئەمەش دەكاتە 305 سەعات لە ساڵێكدا، تێكڕای خوێندنەوە لەم وڵاتە بۆ هەر كەسێك 14 كتێبە لە ساڵێكدا.
ئیتاڵیا وەك پێنجەم وڵاتی دنیا كە زۆرترین خوێنەریان هەیە، ئیتاڵییەكان هەفتانە پێنج سەعات و 20 خولەك دەخوێننەوە، كە دەكاتە 278 سەعات لە ساڵێكدا، ئیتاڵییەك ساڵانە 13 كتێب بۆ هەر كەسێك دەخوێنێتەوە.
لە لیستی ماڵپەڕەكەدا وڵاتگەلێكی زۆر هەن كە خوێنەریان تێیدا كەمە و هەشن خوێنەریان لە چاو ساڵانی پێشوو زۆر بووە، بەڵام جێگەی سەرنجە وڵاتانی پیشەسازیی وەك كۆریا و ژاپۆن خوێنەریان كەم بووەتەوە.
كەمترین خوێنەر لەسەر ئاستی دنیا دوای ئەفغانستان و پاكستان، وڵاتانی كەنداوە كە هەر بەدرێژایی مێژوو شوێنی كتێب و رۆشنبیری و كولتوور نەبوون، ئەمانە وڵات نەوتن، وڵاتی تەمەڵی و بێ خەیاڵ، تەنیا بەپارەی نەوت بوونەتە وڵاتی گەشتیار و باڵەخانەی باڵابەرز.
لە ئەفغانستان خوێنەرەكانی دوو سەعات و 56 خولەك لە هەفتەیەكدا دەخوێننەوە، هاوكات لە پاكستان دوو سەعات و 60 خولەك لە هەفتەیەكدا. لە سعوودیە دوو سەعات و .69 خولەك لە هەفتەیەكدا. ئیمارات دوو سەعات و .71 خولەك لە هەفتەیەكدا.
لە لیستەكەدا عێراقیش لە دوای دواوەیە، نزیكە لە وڵاتانی كەنداو، بەجۆرێك عێراقییەك دوو سەعات و 77 خولەك لە هەفتەیەك كتێب دەخوێنێتەوە.