هێلی لەڤ یەكەمین ترەیلەری فیلمێكی بڵاو كردەوە كە خۆی دەرهێنەر و نووسەریەتی، فیلمەكە باس لە داعش دەكات كە چۆن مامەڵەیان لەگەڵ گیراواندا كردووە بەتایبەت گیراوە ژنەكان.
چیرۆكی فیلمەكە باس لە رۆژنامەوانێكی كورد دەكات كە دەكەوێتە دەست داعشەوە و كاتێكیش لە گرتووخانەی دەكەن، چەند ژنێكی تر دەناسێت.
بەدرێژایی فیلمەكە ئەو ژنانە دەستدرێژییان دەكرێتە سەر، هەوڵی راكردن دەدەن. جگە لە هێلی لەڤ، هەریەك لە ئاری حەمەسەعید، عادل كوردۆ، دڵنیا محەمەدی و هەردی سەلامی، رۆڵ لە فیلمەكەدا دەگێڕن.
فیلمەكە ئەگەرچی چیرۆكی ئازایەتیی پێشمەرگە دەگێڕێتەوە، هاوكات باس لە بەرگەگرتنی ژنی كوردیش دەكات.
فیلمی سینەمایی "لە بیرم مەكە Don't Forget Me) " لە چیرۆكێكی راستینەوە وەرگیراوە، بڕیارە لە 29ـی ئەم مانگە لە سینەماكان پێشان بدرێت.
فیلمەكە لە جۆری ئەكشنە، ماوەكەی سەعاتێك و 10 خولەكە و بودجەی خەمڵێنراوی فیلمەكە 140 هەزار دۆلارە.