لەبارەی ئەو هێرش و پەلامارانەی لەم رۆژانەدا دەكرێنە سەر هونەرمەندان هانی موجتەدی و سەنا بەرزنجی و چەند خانمێكی تر، فرمێسك لەپەیامێكیدا رای گەیاند، ئەوان هەڵەیان كردووە و پەشیمان بوونەتەوە بۆیە لەوە زیاتر جنێو مەدەن.
هونەرمەند فرمێسك لە ڤیدیۆیەكدا لەبارەی ئەو هێرشانەی دەكرێنە سەر هونەرمەندانی ژن كە گوایە بەنائاگاییەوە پاڵپشتی رەزا شایان كردووە، داوا دەكات ئەو هێشانە راگرن و ئەوان هەڵەیەكیان كردووە و پەشیمان بوونەتەوە.
فرمێسك دەڵێت: لەم چەند رۆژەدا چەند خانمێكی هونەرمەندی كورد تووشی هەڵەبوون و هەموومان زانیومان هەڵەیان كردووە و دواتر داوای لێبوردنیان كرد، بەڵام هێرشەكان، جنێو قسەی ناشرین بەردەوامە.
فرمێسك دەڵێت: كاری ئێمە ئێستە ئاگاداركردنەوەی ئەو هونەرمەندانەیە كە تووشی هەڵەیەك بوون، ئامانجەكەش ئەوەیە هۆشیاریان بكەینەوە چونكە رای ئەوان كاریگەری لەسەر كۆمەڵگەی كوردی هەیە.
فرمێسك باسی لەوەش كردووە، لە كوردستانی رۆژهەڵات ئەگەر ژن كاری هونەری بكات دەبێت زۆر قورس كاربكات، چونكە تۆ هیچت لەبەردەست نییە، تۆ دەبێت خۆت دروست بكەیت، من لە رۆژهەڵاتی كوردستان كەدەستم پێكرد تەنانەت زمانی دایكیم باش نەدەزانی، ئەمە خەباتێكی زۆری ویست، من وشیارییەكی ئەوتۆم لەبارەی هونەر و زمان و مێژوو فكری كورد نەبوو، بۆیە تۆ تا ئەمانە نەناسی نابیتە هونەرمەندێكی مەزن، بەداخەوە ئێمە زۆرمان زۆر درەنگ لەم بابەتانە دەزانین، هەڵەی ئەو هونەرمەندانەش هەر ئەوەیە.
فرمێسك دەڵیت: پێم وایە بەشێكی ئەو هەڵانەی كەوتۆتەوە پێوەندی بەوەیە كە ئەو هونەرمەندانە ئەو شتانە نازانن، دەبوو بزانن، ئێستە كەبڕیارە ئەوان پەیشیمان بوونەتەوە ئیتر پێویست نییە هێرشیان بكرێتەسەر، پێویستە جنێوەكان رابگیرێت، زیاتر ئەزەت نەدرێن.
لە رۆژانی رابردوو چەند هونەرمەندێكی رۆژهەڵاتی كوردستان لەناویاندا هانی و سەنا لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكانی خۆیان پاڵپشتیان بۆ رەزای كوڕی پێشووی شای ئێران كرد، ئەمەش نارەزایەتییەكی زۆری لەئاستی كوردستاندا دروست كرد.
رمێسك حافز خەڵكی شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە، هاوسەرگیری كردووە، بە گۆرانییە خەمناكەكانی ناسراوە و خاوەنی چەندان گۆرانی و كلیپە، دوای بڵاوكردنەوەی كلیپی یەكەمی بە ناوی "مەی"، توانی هەوادارێكی زۆر بە لە خۆی كۆ بكاتەوە و دواتریش چەندان بەرهەم و ڤیدیۆ كلیپی تری بڵاو كردەوە، كەسێكی نەتەوەییە.