سارا ڕەجایی خەڵاتی باشترین كورتە فیلمی ئەنیمەیشنی ئەوروپای بەدەست هێنا، خەڵاتەكەی پێشكەش بە خۆپێشاندەرانی گەلانی ئێران و ئەو كەسانە كرد كە لە خۆپێشاندانەكاندا كوژراون.
لە 17ـی كانوونی دووەمی ئەمساڵدا، لە شاری بەرلینی ئەڵمانیا لە 38یەمین فێستیڤاڵی فیلمی ئەوروپا، سارا ڕەجایی دەرهێنەر و فیلمساز بەهۆی بەشداری پێكردنی دیكۆمێنتارێكی بەناوی "شاری شاعیران"، خەڵاتی باشترین كورتە فیلمی ئەنیمەیشنی ئەوروپی بەدەست هێنا.
سارا ڕەجایی خەڵاتەكەی پێشكەش بە خۆپێشاندەرانی گەلانی ئێران كرد، بەتایبەتی ڕۆحی خۆپێشاندەرە كوژراوەكان.
هاوكات شاری شاعیران ئەنیمەیشنێكی كورتە لەبارەی ساڵانی شەڕی ئێران و عێراق و كاریگەریی جەنگ لەسەر شەقامەكانی شارێك پێشان دەدات.
جێگەی ئاماژەیە، سارا ڕەجایی لەدایكبووی 1976 و خەڵكی ئێرانە و لە هۆڵەندا دەژی، لە بواری كورتە فیلمی ئەنیمەیشنی كار دەكات و چیرۆكەكانی كۆمەڵگە دەكاتە فیلم.