بورهان خۆشناو بەرهەمێك پێشكەشی رۆژئاوای كوردستان دەكات

:: PM:06:10:28/01/2026 ‌
هونەرمەند بورهان خۆشناو، بەرهەمێكی هونەری پێشكەشی رۆژئاوای كوردستان كرد و رای دەگەیەنێت، بە هونەر و كولتوور پشتگیری بەرخۆدانی رۆژئاوای كوردستان دەكات و ئێستە كاتێكە كە هەموو كورد یەكدەنگە.

هونەرمەند بورهان خۆشناو ئەمڕۆ چوارشەم 28ی كانوونی دووەم، بە "وشە"ی گوت، ئەو بەرهەمە بەرهەمێكی نیشتمانی و نەتەوەییە كە هۆنراوەكەی هی مامۆستا هێمن موكریانییە، ئاواز و گوتنی لەلایەن خۆمەوەیە و كاری میوزیكی لەلایەن ئاراس كۆیی بۆ كراوە. 

ئەو هونەرمەندە گوتی، كلیپی گۆرانییەكە ئەو وێنە زیندووانەن كە كورد لە بەرخۆداندا كێشاویەتی، چونكە ئێستە قۆناغێك هاتووتە پێشەوە كە كورد هەمووی یەكدەنگە، ئێمەش دەمانەوێ‌ بە هونەر پشتیوانی لەو بەرخۆدانە بكەین "كاری كلیپەكەی لەلایەن كەناڵی كوردستان تی ڤی كراوە".  

هەروەها دووپاتی كردەوە، هونەرمەندان دەبێت لە كاتی خۆشی و ناخۆشی پشتیوانی گەلەكەیان بكەن، هەڵوێستی نیشتمانی و نەتەوەییان هەبێت. 

بورهان خۆشناو لە ڕێی "وشە"وە كارە هونەرییەكەی پێشكەش بە هەر شەرڤانێك دەكات كە ئێستە لە رۆژئاوای كوردستان بەرخۆدان دەكەن. 
وشە/ فەیسەڵ شێخانی


وشە - وشه‌