ژنە هونەرمەندێكی عێراقی هەڵمەتی "كەزی" دەست پێ كرد

:: AM:08:25:29/01/2026 ‌
شەزا حەسوون هونەرمەندی عێراقی هەڵمەتێكی جیهانیی هاوسۆزی بۆ "كەزی" دەست پێ كرد.

شەزا حەسوون هونەرمەندێكی عێراقیی ناسراوە، هەڵمەتێكی جیهانیی "كەزی" بۆ پاڵپشتیكردنی و هاوسۆزی ژنانی كورد رادەگەیەنێت و دەڵێت، "ئەم هەڵمەتەم دوای ئەو ڤیدیۆ بەئازارە بوو  كە لە ڕۆژئاوا (Rojava) ویژدانی دنیای هەژاند".

شەزا حەسوون داوا دەكات لەم ساتە مێژووییەدا بەشداریی هەڵمەتەكە بكەن با جۆش و خرۆشی هاوسۆزی دڵتان داگیر بكات.

شەزا لەگەڵ بەشداریی لە هەڵمەتەكەیدا، وێنەیەكی خۆی بڵاو كردووەتەوە كە ئاڵای كوردستانی پۆشیوە و قژی بە شێوەیەكی جوان "كەزی" كردووە و دەڵێت: "هاوسۆزم لەگەڵ ئەو ژنە كوردانەی كە ڕووبەڕووی ناشیرینترین جۆرەكانی سووكایەتی دەبنەوە.. هیوادارم ئەم تاوانكارییە بوەستێت".



وشە - سۆران عەزیز