لە چوارچێوەی پشتیوانییەكان بۆ رۆژئاوای كوردستان، هونەرمەندان بەردەوامن لە بڵاوكردنەوەی بەرهەمی كوردی و پشتیوانی بۆ رۆژئاوا، کیژان ئیبراهیم خەیات، یەكێك لەو هونەرمەندانەیە و بەرهەمێكی پێشكەش بە رۆژئاوا كرد.
كیژان ئیبراهیم خەیات هونەرمەندی ناوداری كورد، بە بڵاوكردنەوەی نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆی بە ناوی "شەڕڤان" پشتیوانیی خۆی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان دووپات كردەوە.
كیژان ئیبراهیم خەیات یەكێك لە خانمە هونەرمەندەکانى كوردستان و بەردەوام لە پرسە نەتەوەییەكاندا هەڵوێستی خۆی بۆ پشتیوانیی كوردان پێشان داوە.