فیلمە دۆكیۆمێنتارییەكەی میلانیا ترەمپ داهاتەكەی حەوت ملیۆن دۆلارە

:: PM:05:40:02/02/2026 ‌
فیلمە دۆكیۆمێنتارییە نوێیەكە لەبارەى میلانیا ترەمپ، چاوەڕوانییەكانی تێپەڕاند و داهاتی حەوت ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا.

فیلمی "میلانیا" كە لەلایەن كۆمپانیای ئەمازۆن ئێم جی ئێمەوە بەرهەم هێنراوە، وردەكاری ژیانی خانمی یەكەم لە ماوەی 20 ڕۆژی پێش دەستبەكاربوونی هاوسەرەكەی وەك سەرۆكی ئەمەریكا لە ساڵی 2025 دەخاتە ڕوو، بۆ یەكەمجار پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.

دەیڤید ئەی گڕۆس، شرۆڤەكاری فیلمی دۆكیۆمێنتاری دەڵێت، "ئەمە سەرەتایەكی نایابە بۆ فیلمێكی دۆكیۆمێنتاری، بەڵام بۆ هەر فیلمێكی تر جێگەی نیگەرانی دەبوو، بە لەبەرچاوگرتنی بودجەی بەرزی 75 ملیۆن دۆلار".

ئەو دەڵێ‌، ئەمە وەبەرهێنانێكی سیاسییە نەك پڕۆژەیەكی فیلمی بازرگانی، 75 ملیۆن دۆلار بودجەیەكی بچووكە بۆ ئەوەی بیدەیت بۆ ئەمازۆن.


وشە - وشه‌