كتێبێك لە سووریا چاپ كرا و باسی رێكخراوی قاعیدە دەكات و كتێبەكە دژی عێراقە، ئەوەش وایكرد داوا بكرێت لە پێشانگەكەی دیمەشق نمایش نەكرێت.
دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی نەقش كە بنكەكەی لە ئیدلبە، ئیدلیبیش بنكەی رێكخراوە تیرۆرستییە سوننەكان بووە، كتێبێكی چاپ كردووە كە گوتارەكانی ئەبو مەسعەب زەرقاوییە، كتێبەكە بەوە تۆمەتبار كراوە كە هانی ڕقوكینە و تایەفەگەریی دەدات.
دەزگاكە رێكلامێكی زۆری بۆ كتێبەكە كرد، دواتر لە ژێر فشاردا لای برد و لە پێشانگەكەشدا بەردەست نەبوو.
بەرپرسێكی تەناهیی عێراقی ئاشكرای كردووە، حكوومەتی سووریا لەسەر داوای بەغدا، ڕێگریی لە نمایشكردنی كتێبێكی پێوەندیدار بەڕێكخراوی قاعیدە لە پێشانگەیەكی كتێب لە دیمەشق كردووە.
ئەو پێشانگەیە یەكەمین چالاكییە لە دیمەشق دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد لەلایەن ئەحمەد شەرعەوە كرایەوە.
ناوی كتێبەكە "ئایا گفتوگۆی رەتكراوەت بۆ هات" كە كۆمەڵە گوتارێكی تۆماركراوی زەرقاوییە و بەو پێیەی دژی شیعەیە، لە سووریا خوێنەرێكی زۆری هەبووە.