له بیروه‌رییه‌كانى ئیماى سكاى:
بارزانى دڵسۆز بوو بۆ باوه‌ڕى خۆى و له بۆچوونه‌كانى راشكاو بوو
تێڕوانینى بارزانى بۆ لۆجیكى جه‌نگیش چه‌ندان لایه‌نى مرۆیى تێدایه
ئه‌مه‌ریكا بایه‌خى زۆر به بارزانى ده‌دات و ده‌زانێ كه‌سێكى كاریگه‌ره
بارزانى هه‌رگیز ئه‌وه له بیر ناكات له 1975 ئه‌مه‌ریكا هاوكارى كوردى نه‌كرد
سه‌رۆك تاڵه‌بانى منى به مس بیڵ ناو ده‌برد و شه‌تره‌نجێكى به دیارى پێدام
به‌رهه‌م ساڵح پێى گوتم ئێوه‌ى به‌ریتانى هه‌موو شتێكتان به من داوه كه‌ركووكیشم پێ بده‌ن
ده‌مزانى مالیكى بووه‌ته دیكتاتۆر
كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له عێراق له سه‌رده‌مى ئۆباما هه‌ڵه بوو هۆكاره‌كه‌یش بایدن بوو
ئیما سكاى كه یه‌كه‌م به‌رپرسى مه‌ده‌نى بووه له كه‌ركووك له ساڵى 2003 و له دواى كه‌وتنى رژێمى سه‌دام، له كتێبێكدا به ناوى "داڕووخان" چه‌ندان نهێنى عێراقى نوێ ئاشكرا ده‌كات و ره‌خنه له هاوپه‌یمانان ده‌گرێت و پێیوایه ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌ى له عێراقدا كردووه. ئیما كه پێوه‌ندییه‌كى به‌هێزى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى و مام جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆكى كۆچكردووى عێراق هه‌بووه، باس له چه‌ندان رووداو ده‌كات و سه‌رسامى خۆى بۆ سه‌رۆك بارزانى ده‌خاته‌ڕوو.
هه‌فته‌ى رابردوو له‌لایه‌ن ده‌زگاى رۆسا له هه‌ولێر چاپى كوردى كتێبى ئیما سكاى بڵاوكرایه‌وه، به ناونیشانى "داڕووخان ... هیوا مەزنەكان و دەرفەتە لە دەستچووەكان لە عێراقدا". له‌و كتێبه‌دا باس له چه‌ندان نهێنى ده‌كات، سه‌باره‌ت به كه‌ركووك، پێكهێنانى ده‌سه‌ڵاتى نوێى عێراق، ململانێى تایفه‌گه‌رى و دواتر شه‌ڕى تایفه‌گه‌رى، هه‌ڵه‌ى به‌رپرس و سه‌ركرده‌كانى ئه‌مه‌ریكا، هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتنى تیرۆر و چه‌ندان بابه‌تى تر.
ئیما سكاى ژنێكى سیاسى به‌ریتانییه و وه‌ك خۆبه‌خشێك له ریزى به‌ریتانییه‌كان له 2003 هاتووه‌ته عێراق و یه‌كه‌م به‌رپرسیارێتى كراوه‌ته رێكخه‌رى كاروبارى مه‌ده‌نى هاوپه‌یمانان له عێراق، دواتر چه‌ندان پۆستى تر‌ى وه‌رگرتووه، له‌وانه راوێژكارى سیاسى ژه‌نه‌ڕاڵ ئۆدیرنۆ بووه كه به‌رپرسى یه‌كه‌مى هاوپه‌یمانان بووه له عێراقدا. دواتریش ده‌بێته راوێژكارى ژه‌نه‌ڕاڵ په‌ترایۆس.
وه‌ك له ناونیشانى كتێبه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، ئیما سكاى ره‌خنه‌یه‌كى زۆرى له هاوپه‌یمانان و به تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكا هه‌بووه. پێیوایه گه‌وره‌ترین بڕیار كه حكوومه‌تى ئۆباما داویه‌تى، كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بووه له عێراق، ئه‌و كاره‌یش جۆ بایدن ئه‌نجامى داوه.
سه‌باره‌ت به كه‌ركووك ئیما باس له هه‌وڵه‌كانى پارتى و یه‌كێتى ده‌كات، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى كه‌ركووك، تایبه‌تى هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك بارزانى و مام جه‌لال تاڵه‌بانى. ئیما ناوه‌ڕۆكى چه‌ندان گفتوگۆى خۆى و به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا و سه‌ركرده كوردییه‌كان ده‌گێڕێته‌وه، له‌وانه ده‌ڵێ، "سه‌رۆك تاڵه‌بانى به مس بیڵ ناوى ده‌برم و ره‌خنه‌ى لێ ده‌گرتم گوایه من لایه‌نگرى كورد ناكه‌م" هه‌روه‌ها باسى ئه‌وه ده‌كات كه تاڵه‌بانى شه‌تره‌نجێكى به‌دیارى پێداوه. یان باسى ئه‌وه ده‌كات به‌رهه‌م ساڵح پێى گوتووه، "ئێوه‌ى به‌ریتانى ره‌گه‌زنامه و هه‌موو شتێكتان پێدام كه‌ركووكیشم پێ بده‌ن".
ئیما سكاى و سه‌رسامبوون به سه‌رۆك بارزانى
ئیما سكاى له چه‌ندان لاپه‌ڕه باس له‌وه ده‌كات، سه‌رۆك بارزانى هه‌میشه كه‌سێكى هێمن بووه و ئه‌مه‌ریكییه‌كان بایه‌خیان پێداوه و زانیویانه كه‌سێكى كاریگه‌ره له عێراق. ئه‌و چه‌ندان دیدارى خۆى له‌گه‌ڵ بارزانى و به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا له‌وانه برێمه‌ر و ژه‌نه‌ڕاڵ ئۆدیرنۆ ده‌گێڕێته‌وه.
له‌وانه له دیدارێكدا كه له بارزان ژه‌نه‌ڕاڵ ئۆدیرنۆ داوه‌تى سه‌رۆك بارزانى بووه به یاوه‌رى ئیما سكاى، سه‌رۆك بارزانى باسى مێژووى خه‌باتى كوردى بۆ كردوون و دووپاتى كردووه‌ته‌وه كه كورد له هه‌موو هه‌وڵه‌كانى بۆ مافه‌كانى، ته‌نانه‌ت له شه‌ڕه‌كانیشى لایه‌نى مرۆیى ره‌چاو كردووه. ئیما سكاى له كتێبه‌كه به‌م شێوه‌یه باسى سه‌رۆك بارزانى ده‌كات و ده‌ڵێ، " لە رێگەی گەڕانەوە زۆر بیرم لە وشەكانی بارزانی دەكردەوە و هەوڵم دەدا بە بیر خۆمی بهێنمەوە، بینیم چەندان لایەنی مرۆیی تێدایە بۆ لۆژیكی جەنگ. كەچی لۆژیكێك لە جەنگەكانی رۆژئاوا نابینم، ئێمە شەڕ دەكەین بۆ ئەوەی دوژمن بە چەندان سیفەتی نامرۆیی نیشان یكەین. هەموو شەڕەكانمان بۆ ئەوەی لایەنی شەڕانگێز بوەستێنین، تیرۆریستان دەكوژین، رێگرییان لێ دەكەین تا بە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا نەگەن. ئەو شەڕە بژاردەیە و شەڕێكی پێویست نییە مرۆڤ بۆ مانەوەی خۆی ئەنجامی بدات"
دواتر وه‌ك به‌راوردێك باسى كه‌سایه‌تى سه‌رۆك بارزانى ده‌كات و به ژه‌نه‌ڕاڵ ئۆدێرنۆى به‌راورد ده‌كات و ده‌ڵێ، "ژەنەڕاڵ ئۆدیرنۆ بە درێژایی ساڵان پەیوەندی خۆی لەگەڵ بارزانی بەهێز كرد بوو. لە چەندان رووەوە كەسایەتیان لە یەكتر دەچوو، هەر دووكیان دڵسۆز بوون بۆ ئەوەی شتەی باوەڕیان پێی هەبوو، هەردووكیان لە خستەڕووی تێڕوانینیان راستەوخۆ بوون و هەردووكیشیان بە تەواوی موكڕ بوون".
له شوێنێكى تر باس له‌وه ده‌كات كه ژه‌نه‌ڕاڵ ئۆدێرنۆ راشكاوانه قسه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانى كردووه و چونكه زانیویه‌تى له‌سه‌ر گۆڕه‌پانى سیاسى عێراق كه‌سێكى كاریگه‌ره ئیما سكاى له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌ڵێ، " ژەنەڕاڵ ئۆدیرنۆ بە بارزانی گوت، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا خەریكە لەبەرانبەر عێراق ئۆقرەی نامێنێ، بەڵام سەرۆك بۆش سوورە لەسەر بەدیهێنانی سەركەوتن لەعێراق. ئۆدیرنۆ بەو شێوەیە قسەی لەگەڵ بارزانی دەكرد، چونكە بارزانی لەو سەركردانەیە ئەوانی تر گوێی لێ دەگرن، دەكرێت لە گۆڕەپانەكە كاریگەری هەبێت".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى ئه‌مه‌ریكییه‌كان له به‌رانبه‌ر كورد ئیما سكاى باس له‌وه ده‌كات وێراى دۆستایه‌تى كورد و هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا له دواى 2003، به‌ڵام سه‌رۆك بارزانى هه‌رگیز ئه‌وه‌ى له بیرناچێت كه له 1975 ئه‌مه‌ریكا پشتى له كورد كردووه، ئیما سكاى ده‌ڵێ، "هەرگیز بارزانی ئەوەی لە بیر نەچووە چۆن ئەمەریكیەكان باوكیان لە ساڵی 1975 ئەو كاتەی شای ئێران و سەدام بە رێككەوتنێك گەیشتن بۆ بەدیهێنانی خواستە هەرێمایەتیەكەی ئێران. ئەو كاتە شا ئامادە نەبوو هاوكاری كورد بكات، بۆیە پەنایان بۆ ئەمەریكا برد، بەڵام هینری كیسنجەر دەستی هاوكاری درێژ نەكرد و خەباتی كورد بە خێرایی كەوت".