لە هەولێر پەرتووكی "پراكاندنی ئەفسانەی خەلافەتی هوڤانە" دەناسێنرێت

:: PM:01:58:07/02/2026 ‌
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، وەك وەفایەك بۆ قوربانییەكانی هێزی پێشمەرگە و بە مەبەستی بەڵگەنامەییكردنی مێژووی بەرگریی نەتەوەیی، پەرتووكێكی نوێی نووسەر لیوا بەهجەت تەیمەز سێلكی بە ناونیشانی "پراكاندنی ئەفسانەی خەلافەتی هوڤانە" بڵاو كردەوە.

بڕیارە سبەی یەكشەم هەشتـی شوبات، سەعات چواری ئێوارە، لە ڕێوڕەسمێكی شایستەدا لە هۆتێل ڕامادە لە شاری هەولێر، لەلایەن بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتییەوە پەرتووكەكە بناسێنرێت.

 ئەم بەرهەمە هەوڵێكی زانستی و رژدە بۆ ئەرشیڤكردنی داستانەكانی پێشمەرگە و پاراستنی ڕاستییە مێژووییەكان بۆ نەوەكانی داهاتوو.

نووسەر لەبارەی پەرتووكەكەیەوە دەڵێت: ''لەم پەرتووكەدا بە وردی تیشك خراوەتە سەر ڕۆڵی مێژوویی و كاریگەریی هێزەكانی پێشمەرگە بەسەركردایەتیی سەرۆك مەسعوود بارزانی، لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و پووچەڵكردنەوەی ئەو خەونە ترسناكانەی هەڕەشەیان لە ئاسایشی ناوچەكە و دنیا دەكرد.



وشە - سۆران عەزیز