"دڵم پڕ غەمە"ی ئەسغەر ئیمانی بووە ترێند

:: AM:08:58:12/02/2026 ‌
گۆرانیبێژی دیاری ڕۆژهەڵاتی كوردستان و شاری كرماشان، ئەسغەر ئیمانی بەرهەمێكی نوێی بە ناوی "دڵم پڕ غەمە" بڵاو كردووەتەوە و ئێستە لە ئێران بووە بە ترێند و لە دنیاش گوێگرێكی زۆری هەیە.

گۆرانییە نوێیەكەی هونەرمەند ئەسغەر ئیمانی لەبارەی قوربانیانی خۆپێشاندانەكانی ئێرانەوە گوتراوە، سۆزێكی زۆری تێدایە و بەگوێگرتن لە گۆرانییەكە، هەست بەمەینەتی خەڵكی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستانیش دەكەیت.

هونەرمەند ڤیدیۆ كلیپی بۆ بەرهەمەكەی "دڵم پڕ غەمە" نەكردووە، بەڵكو هەر لە ستۆدیۆی تۆماركردنی گۆرانییەكەدا ڤیدیۆ گیراوە، بەڵام ئەمانە هچیان رێگرن نەبوون لەوەی بەملیۆنان كەس گوێی لێ بگرن.


گۆرانیی "دڵم پڕ غەمە" لە ئاوازی ئەمیر بەهادوورییە و ئەیووب زێوەر خوا تێكستی گۆرانییەكەی نووسیوە. 



وشە - سۆران عەزیز