هێزەكانی سووریا گۆرانیبێژێك دەكوژن

:: PM:03:27:15/02/2026 ‌
میدیاكانی سووریا بڵاویان كردەوە، لە حەلەب گۆرانیبێژێك بەناوی "جەمال عەساف" كوژرا.

ئەمڕۆ یەكشەم 15ی شوبات، ئاشكرا كراوە كە هێزە تەناهییەكانی سووریا، لە كاتی هەوڵدان بۆ گرتنی ئەو گۆرانیبێژە، تەقەیان لێ كردووە و بەهۆیەوە گیانی لە دەست دا.

میدیاكان باس لەوە دەكەن كە ئەو گۆرانیبێژە گۆرانیی زۆری بەسەر بنەماڵەی ئەسەددا گوتووە و دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد، فەرمانی گرتنی بۆ دەرچووە.

هێزەكانی حكوومەتی كاتی سووریا بریاری گرتنی هەموو ئەو كەسانەیانداوە كە پێشتر هاوكاری رژێمی پێشوو بوون، بەشیچك لەوانە لەناو وڵاتەكە خیۆان شاردووتەوە و بەشیچكیشیان سووریایان بەجێهێشتووە.



وشە - سۆران عەزیز