كورسییە سپییەكەی دەمیرتاش بە كوردی بڵاو كرایەوە

:: PM:04:11:19/02/2026 ‌
كتێبی كورسییە سپییەكەی دەمیرتاش كە هێژا دڵشاد لە توركییەوە وەرگێڕانی بۆ كردووە، بڵاو كرایەوە كە كتێبەكە باسی یادەوەرییەكانی دەمیرتاش لە گرتووخانەدا دەكات. 

هێژا دڵشاد نووسەر و وەرگێڕی كتێبە 400 لاپەڕەییەكەیە و بۆ "وشە" گوتی، لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەست بە وەرگێڕانی ئەو كتێبەدا كراوە كە باسی هەشت ساڵی دوایی گرتنی سەڵاحەدین دەمیرتاش دەكات، جیا لەوە باس لە رۆژانی دادگاییكردنی دەكات. 

ڕوونیشی كردەوە كە ئەو كتێبە گرنگە بۆ تێگەیشتن لە پرۆسەی سیاسیی لە توركیا و رۆڵی دادوەری و هەروەها ئازادی ڕادەربڕین لەو وڵاتە. 

ئەوەیشی خستە ڕوو، لە كتێبی كورسییە سپییەكەی دەمیرتاش، تەواوی چیرۆك و گێڕاوەكان لەسەر زاری سەڵاحەدین دەمیرتاش خۆیەتی.  



وشە - وشه‌