نەخشێك مێژووی نووسین لە دنیا دەگۆڕێت

:: PM:01:53:25/02/2026 ‌

تا ئێستە كۆنترین نووسین لە مێژووی مرۆڤایەتی دۆزرابێتەوە، لە دۆڵی ڕافیدەینە و نووسینی مسمارییە، بەڵام توێژینەوە لەسەر نەخشێكی دۆزراوە كە تەمەنی بۆ 40 هەزار پێش ئێستە دەگەڕێتەوە، سەلماندوویەتی نەخشەكە جۆرێكە لە نووسین لەو كاتەی نەخشەی تێدا هەڵكۆڵراوە. 

نەخشەكە لە پەیكەری پەرستن دەچێ و لە ساڵی 1979 لە یەكێك لە ئەشكەوتەكان لە ئەڵمانیا دۆزرایەوە، مێژووەكەی بۆ 40 هەزار ساڵ پێش ئێستە دەگەڕێتەوە و لەسەر دەستی مرۆڤ نەخشەكە هەڵكۆڵراوە، ژمارەیەكی زۆر هێمای لەسەر دروست كراوە كە لە بەیەكەوە ڕیز كراون، ئەمەیش سەرنجی زانایانی بۆ خۆی ڕاكێشاوە. 

بەمدواییە توێژینەوەیەكی نوێ لەسەر ئەو پەیكەرە نەخشێنراوە كرا و زانایان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی كە پەیكەرەكە، لە عاجی مامۆس دروست كراوە، ئەو هێما و نەخشانەیشی لەسەری هەن، جۆرێكە لە زمانی نووسین.  

بە گوتەی بەشدارانی ئەو توێژینەوەیە، ڕیزی هێماكان كە لە پشتەوەی پەیكەرەكە كێشراون، تایبەتمەندی هاوشێوەی سیستمێكی نووسینی هەیە، نزیكە لە سیستمی نووسینی مسماری كە سێ هەزار و 300 ساڵ پێش زاین لە دۆڵی ڕافیدەین بوونی هەبووە، بە یەكەم سیستمی نووسین لە مێژوو هەژمار دەكرێت. 

ئەو پەیكەرە نەخشێنراوە هێشتا بە ڕێژەی 100% نەسەلمێنراوە، بەڵام هەموو ئاماژەكان بۆ ئەوە دەچن كە هێما نەخشێنراوەكان جۆرێكن لە نووسین، ئەگەر ئەوە بە تەواوی ڕاست بێت، مێژووی نووسین گۆڕانكاریی بەسەردا دێت. 

كریستیان پنتس لە زانكۆی زارلاند لە ئەڵمانیا و سەرپەرشتیاری ئەو توێژینەوەیە دەڵێ، ئەو ڕیزە لە هێما و شێوانە كە لە پشتەوەی پەیكەرەكە بوونی هەیە، زیاترە لەوەی تەنیا نەخش بن و وەك جۆرێك لە جوانكاری كێشرابن، ئەو دەرئەنجامانەی ئێمە پێیگەیشتووین دەریدەخەن كە ئەو هێمایانە به شێوەی دیاریكراو و بە مەبەست كێشراون و جۆرێكن لە زمانێكی نووسین لەو كاتەدا.


وشە - باز ئه‌حمه‌د