گوڵشیفتە فەرهانی بۆ خامنەیی: 47 ساڵە ژیانی هەزارانت لەناو برد

:: AM:08:58:02/03/2026 ‌
گوڵشیفتە فەرهانی ئەكتەری دیاری ئێرانی لەبارەی كوژرانی خامنەییەوە دڵخۆشی خۆی دەربری و دەڵێت، 47 ساڵە ژیانی هەزاران كەست لەناو برد؟ 

لە دوای كوژرانی خامنەییەوە چەندان كەسایەتیی دیاری ئێران بەتایبەت ئەوانەی لە دەرەوەی ئەو وڵاتە دەژین، دڵخۆشییان بەكۆتاهێنانی ئەو سیستمەی ئێستە دەربڕیوە و تەنانەت وەك هونەرمەندانیش دڵخۆشن كە دەبیستن ئەوانە دەكوژرێن.

لەمبارەیەوە گوڵشیفتە كە ئەكتەرێكی دیاری سینەمای ئێرانییە رای گەیاند، 47 ساڵە ژیانی چەند كەست لەناو برد؟ بەدڵنیاییەوە هەزاران. تەنیا هیوادارم ئەوانەی مردوون لە ئاسمانەوە ئەمە ببینن و ئیتر ئاسوودەبن.

رژێمی ئێستەی ئێران بووەتە شوێنێكی مەترسیدار بۆ هونەرمەندان و بەشی زۆریان وڵاتەكەیان جێهێشتووە، بەشێكیشیان لە ناوخۆ دژایەتی دەكرێن و تووشی گرتن و ئازار و لێپرسینەوە بوونەتەوە.



وشە - سۆران عەزیز