دەشتی كەڵهوڕی گۆرانیی بۆ كەلار و گەرمیان دەڵێت

:: AM:11:55:04/03/2026 ‌
هونەرمەند دەشتی كەڵهوڕی نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاو كردەوە و پێشكەشی كەلار و گەرمیانی كرد.

دەشتی كەڵهوڕی رای گەیاند، نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی "كەلار" بڵاو كردووەتەوە و وەك دیارییەكیش پێشكەشی كەلار و ناوچەی گەرمیانی دەكات.

دەشڵێت "كارێك كە تێیدا بە ئاواز و مەقامی گەرمیانی، سۆزی خۆم بۆ ئەم خاكە دەردەبڕم، لە بەشی كۆتایی ئەم بەرهەمەدا، وەسیەتنامەیەك بە مەقام دەچڕم كە گوزارشتە لە قووڵایی خەم و شكۆی ئەم شارە".

ئاوازی گۆرانییەكە لەلایەن هونەرمەند خۆیەوە دانراوە، موزیك و دابەشكردنەكەشی ئەمیر جەباریان ئەنجامی داوە و هۆنراوەكەشی لە نووسینی ئەكرەم هەواسە.

دەشتی كەڵهوڕی گۆرانیبێژێكی دیاری كوردە و لە كەركووك لە دایك بووە، بەڵام خۆی لە كەلار ژیاوە.



وشە - سۆران عەزیز