گۆرانیبێژی ناسراو حەمید هیرادیان كۆچی دوایی كرد ئەوە دوای ئەوەی كە ساڵانێكی زۆرە ململانێ لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجەدا دەكات.
ئەو هونەرمەندە دانیشتووی تاران بوو، ئەمڕۆ لە تەمەنی 34 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد و دوای خۆی سەتان هەواداری جێهێشت.
هیراد لە ساڵی 2017وە گیرۆدەی نەخۆشیی شێرپەنجەی خوێن ببوو و چەندان ساڵ بوو چارەسەری وەردەگرت.
حەمید هیراد لە ساڵی 1991 لە باكووری ئێران لەدایكبووە، یەكێك بوو لە دیارترین دەنگەكانی ساڵانی دوایی موزیكی پۆپ لە ئێران و ناوبانگێكی زۆری لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كوردستان پەیدا كردبوو.