یورگن هابرماس فەیلەسوف و كۆمەڵناسی ئەڵمانی، لە تەمەنی 96 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
هابرماس ساڵی 1929 لە دۆسلدۆرفی ئەڵمانیا لەدایك بووە، فەلسەفەی لە شاری هایدلبێرگ لە 1961 خوێندووە، ساڵی 1971 بۆ 1981 سەرۆكایەتیی ئەنستیتۆی ماكس پلانی لە بەشی لێكۆڵینەوەی زانستە كۆمەڵایەتییەكان پێ سپێردرا.
هابرماس سەر بە بەرەی دووەمی قوتابخانەی فرانكۆرتە، وەك زۆربەی نوێنەرانی قوتابخانەی فرانكفۆرت.
سەرچاوەی فەلسەفیی هابرماس بریتین لە "كانتیزم، هیگلیزم، ماركسیزم و مارتن هایدگەر".