سروودی نەورۆز تازەترین کاری هونەرمەند خەبات مەولودی یە .ئەم ڤیدیۆ کلیپە تایبەتە بە نەورۆزی هەر چوارپارچەی کوردستان و لە یەکەم رۆژی نەورۆز وەک نەورۆزانە پێشکەشی هاووڵاتیانی کوردستان کراوە .
خەبات مەولودی باسی ئەم نەورۆزانەیە دەکات و دەڵێ، "ئەم کارە جیا لەوەی لە رووی موزیک و هۆنراوە جیاوازە و شێوەیەکی حەماسی هەیە لە هەمان کات پەیامی ئازادی و سەربەستی تێدایە کە دوای هەر زستانێک بەهار دێت و زوڵم و زۆرداری تەواو دەبێت و کوردیش بە مافە رەواکانی خۆی کە یەکیان ئازادی ق سەربەخۆییە دەگات"
هۆنراوەی نەورۆز لە لایەن شاعیری نەمر خالد حیسامی ( هێدی ) لە کتێبی کاروانی خەیاڵە ، کاری موزیک سیامەند محەمەدی و لە ستۆدیۆی ئێست وێست تراک لە ڤانکۆڤەری کەنەدا تۆمار کراوە و دیمەنەکانیش نەورۆزی هەر چوار پارچە بە تایبەت نەورۆزی رۆژهەڵات و باشوورە.
خەبات مەولودی خاوەن سێ ئەلبۆمی گۆرانیە و دەیان ساڵە لە بواری گۆرانی و موزیکی کوردی کار دەکات