"دەشتەكانی كۆتایی" ڕۆمانی شاعیر و لێكۆڵەر ڕامیار مەحموودە، لە بڵاوكراوەی میدیای كوردڕاومە. رامیار شاعیرێكی دیارە، جاروباریش بۆچوونی سیاسی و بنكۆڵكاری لەبارەی كێشەكانەوە دەدات.
نووسەر و شاعیر رامیار مەحموود نوێترین كتێبی چاپ و بڵاو كردەوە، كتێبی ئەمجارەی رامیار رۆمانێكە لە ژێر ناوی "دەشتەكانی كۆتایی".
پێش شەڕی ئێران نووسەر لە رێگەی وەشانخانەی خانییەوە رۆمانەكەی ناردبوو لە تاران چاپ بكرێت، بەڵام بەهۆی شەڕەكەوە چاپی تارانی فەوتا.
ئەم وەشانەی ئێستە بەردەستە چاپی دووەمی ڕۆمانەكەیە لەلایەن دەزگای (مەم وزین)ەوە كاری دابەشكردن و بڵاوكردنەوەی بۆ كراوە، لەگەڵ بۆنەی ناساندنی ڕۆمانەكە.
رۆمانی "دەشتەكانی كۆتایی" لە نۆ دەشت پێكهاتووە و هەر دەشتێكی ئاوەڵایە بە سەر كۆنسپێتكی ناو ڕۆمانەكە، كارەكتەری سەرەكیی ڕۆمانەكە كەسێكی هەڵگری هیچ وەسف و ناوێك نییە لە ناو ڕۆمانەكەدا.
ئەم رۆمانە دەرگیرە لەگەڵ چەندان بابەتی وەك پێكەوەژیانی دوو مرۆڤ و جەنگ، پرسیارە وجودییەكانی مرۆڤ لەسەر ئاین و ژیان و مردن. ئەوەی شایانی باسە نووسەر خاوەنی كۆمەڵێك كتێبە وەك شیعر و لێكۆڵینەوە.
ئەم ڕۆمانە كە لەسەر هێڵێكی ناڕاستەهێڵی رووداو و كارەكتەرەكان لەگەڵ خۆیدا هەڵدەگرێت، بەشێوەیەكی گشتی ئەم ڕۆمانە وێناكردنی ژیانە لەسەر لێواری مەرگ.