هونەرمەند و دەرهێنەری ناوداری كورد مەهدی ئومێد ئەمڕۆ شەموو بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لە دەست دا.
مەهدی ئومێد لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوا لە هەولێر، دوای چوار رۆژ مانەوە لە چاودێریی چڕ بەهۆی جەڵتەی مێشكەوە گیانی سپارد.
هاوكات هەر ئەم بەیانییە یەكێتیی نووسەرانی كورد پرسەنامەیان بەم بۆنەیەوە بڵاو كردەوە.
مەهدی ئومێد دەرهێنەرێكی دیاری كوردە و لە ساڵی 1955 لە شاری كەركووك لە دایك بووە، لە ساڵانی هەشتاكان رووی لە ئەوروپا كردووە و لە سوێد نیشتەجێ بوو، دواتر لە ساڵی 2000 گەڕایەوە كوردستان و لە نێوان هەولێر و سوێد دەژیا، خاوەنی چەند فیلمێكی سینەماییە، لەوانە گەلەگورگ و تونێل و راوەجنۆكە. هەروەها بەرهەمی شانۆیی و كتێبی چاپكراویشی لە بارەی شانۆ و هونەر هەیە.