سمكۆ ناكام نووسەر و دەرهێنەری بەناوبانگی كورد لە تەمەنی 76 ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەكی ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد.
ئەمڕۆ یەكشەم پێنجی نیسان لە نەخۆشخانەیەكی ئەڵمانی، سمكۆ ناكام كۆچی دوایی كرد. سمكۆ ناكام بە یەكێك لە بە ئەزموونترین و بە تواناترین دەرهێنەری شانۆ دادەنرێت، كاری دەرهێنانی بۆ چەندان شانۆی بەناوبانگ كردووە، لەوانە خولە چەخماخە و لانەوازان و گوڵە مێخەك.
سمكۆ ناكام جگە لە كاری دەرهێنان، وەك نووسەرێكیش لە بواری ئەدەبدا ناسراوە و چەندان وتاری لەم بوارەدا بڵاو كردووەتەوە.
سمكۆ ناكام كوڕی نووسەری كورد سەعید ناكامە.