رۆمانی "چوار ڕووخسارەكەی مانگ" كرایە كوردی

:: PM:01:05:12/04/2026 ‌
رۆمانی "چوار ڕووخسارەكەی مانگ" لە نووسینی ئەوادی حافز كە كارزان عەلی لە عەرەبییەوە بۆ زمانی كوردیی وەرگێڕاوە، لەلایەن دەزگای چینییەوە چاپ و بڵاو دەكرێـتەوە.

وەرگێڕ بۆ"وشە" گوتی،  یەكەمین رۆمانە لە وڵاتی (دوورگەكانی قەمەر)وە بۆ زمانی كوردی بێتە وەرگێڕان.

گوتیشی، "چوار رووخسارەكەی مانگ" رۆمانێكی تا بڵێی تایبەتە، لەلایەن كەسێكەوە نووسراوە كە تا ئاستی عەشق وڵاتەكەی خۆی خۆش دەوێت، ئەوادی حافز لەو رۆمانەدا مێژوو و جیۆگرافیا و ژیان و كولتوور و دابونەریتی دوورگەكەی خۆیمان وا بۆ دەگێڕێتەوە، وەك ئەوەی وێنەگرێك بێت یا بە وردی و سەلیقەوە وێنەكانمان پێشان دەدات.

رووداوەكانی رۆمانەكە پێوەستن بە مرۆڤەكانی دوورگەی قومەر و لەوێدا هەموو شت بۆنی زەریا دەدات.



وشە - سۆران عەزیز