ڕۆمانی "دواهەمین هەناری دونیا" بە زمانی ڕووسی و ڕۆمانی "بەندەر فەیلی" بە زمانی دانیماركی چاپ دەكرێن.
بەپێی گرێبەستێك كە بەختیار عەلیی نووسەر و ڕۆماننووسی دیاری كورد كردوویەتی، شەش بەرهەمی ئەو نووسەرە بۆ سەر چەند زمانێكی بیانی دێنە وەرگێڕان.
ڕۆمانی "دواهەمین هەناری دونیا" لە ماوەیەكی نزیكدا بە زمانی ڕووسی بڵاو دەكرێتەوە، بڕیاریشە ئەمساڵ ڕۆمانی "بەندەر فەیلی" بە زمانی دانیماركی چاپ بكرێت.
لە پەڕەی تایبەتی عەلی فەیسبووكی بەختیار نووسەر و ڕۆماننووسی كورد بڵاو كراوەتەوە، شەش ڕۆمانی ئەو نووسەرە وەردەگێڕێنە سەر زمانەكانی، ئینگلیز، ڕووسی، دانیماركی، ئەڵمانی، سویسری، توركی، كەتەلانی.
هەروەها گرێبەستێك لەگەڵ بنكەی بڵاوكردنەوەی "دیل كراتەر" لە بارسێلۆنا واژوو كراوە بۆ مەبەستی وەرگێڕان و چاپكردنی ڕۆمانی "دواهەمین هەناری دونیا" بە زمانی كەتەلانی.
لە ئەمەریكاش بنكەی بڵاوكردنەوەی ئاركیپێلاگۆ رۆمانی "داگیركردنی تاریكی" بە زمانی ئینگلیزی چاپ دەكات، ڕۆمانی "نەفرەتی نەوبەهاران"ـیش بۆ سەر زمانی ئەڵمانی هاتووەتە وەرگێڕان و بنكەی بڵاوكردنەوەی یونیۆنس فێرلاگـی سویسری چاپی دەكات.
جگە لەوەش گرێبەستێك لەگەڵ بنكەی توتەم یاینلار واژوو كراوە، بۆ وەرگێڕان و بڵاوكردنەوەی هەردوو ڕۆمانی "شاری مۆسیقارە سپییەكان" و "كۆشكی باڵندە غەمگینەكان" بە زمانی توركی.
بەختیار عەلی یەكێك لە نووسەرە دیارەكانی كوردە، كە بەردەوام رۆمانی نوێی هەیە و لە كوردستانیش چەندان ساڵە كارەكانی پڕخوێنەرترین بوون