مانگی داهاتوو فێستیڤاڵی فیلمی جینۆساید لە چەمچەماڵ بەڕێوە دەچێت، فێستیڤاڵەكە لە سێ بەش پێكدێت، نمایشكردنی فیلم، پێشانگەی شێوەكاری و پانێڵی زانستی.
فێستیڤاڵی فیلمی جینۆساید ساڵانە لە چەمچەماڵدا بەڕێوە دەچێت، ئامانجیش لە فێستیڤاڵەكە پشتگیریكردنە لە بەرهەمە سینەماییەكانی تایبەت بە تاوانەكانی جینۆساید و ئەو كارەساتانەی دژی كورد ئەنجام دراون.
ئیدریس شەوكەت سەرۆكی فێستیڤاڵەكە رای گەیاند، فێستیڤاڵەكەسێ بەشە، نمایشكردنی فیلم، پێشانگەی شێوەكاری و پانێڵی زانستی.
بڕیارە لە پێنجی پێنجی 2026دا فێستیڤاڵەكە دەست پێ بكات و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بێت. ساڵانی پێشوو چەندان فیلم لە كوردستان و دەرەوە بەشدارییان لە فێسستیڤاڵەكە كردووە.
بەگوتەی سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەكە، تا ئێستە 21 دەرهێنەر لە وڵاتانی جیاجیاوە بۆ بەشداریكردن پێوەندییان كردووە، هەروەها 11 كورتە فیلم و دوو دیكۆمێنتاریمان بەدەست گەیشتووە كە پێنج كورتە فیلمیان لە وڵاتانی دەرەوە ڕەوانە كراون.