یەكێك لە هۆزانڤان و هونەرمەندانی كورد، كە ئێستە هۆزانێكی بەناوی " مستەفا بارزانی" بووەتە ترێند و لای تەواوی كورد باوە، هونەرمەند هۆزان برادەر یەكێكە لە هونەرمەندە شۆڕشگێڕەكان كە لە پاڵ هونەرەكەیدا كەسایەتییەكی دێرینی هەیە.
برادەر، لە ساڵی 1958 لە گوندی "مووسیكا" لە مێردینی باكوری كوردستان هاتوونەتە دنیا و رەسەنایەتی دەنگی بۆ باوكی دەگەڕێتەوە كە بە هەمانشێوە دەنگێكی پڕ گەرووی نەتەوەیی هەبووە.
دوای ساڵی 1980 دەستی بەكاری موزیكی كردووە و لە هەمانكاتدا شێوەكاریشە، ئەویش وەك زۆرێك لە هونەرمەندانی كورد لە پارچەكانی تری كوردستان یەكەم هۆزانی خۆی لە زیندان نووسیوە.
تا ئێستە، برادەر زیاتر لە 12 ئەلبوومی هەیە كە تەواوی شیعرەكانی بۆخۆی نووسیوە و ساڵی 2004 گەڕایەوە كوردستان و زیاتر لە 40 كۆنسێرتی كردووە.
دوایین ئەلبوومی لە ساڵی 2022 بوو، بەڵام هاوشێوەی ئەلبوومەكانی تری دەنگدانەوەی هەبووە و لەلایەن كوردانەوە پێشوازی كراوە.
ئینجا ئێستە هۆزانێكی برادەر بەتەواوی بووە بە ترێند و لەلای كوردان بە گەرمی پێشوازی لێ دەكرێ، بەتایبەت كە هۆزانەكەی لەسەر مستەفا بارزانی گوتووە.
ئەو لە هۆزانەكەیدا چەندان وتەی نەوتەوەیی تێكەڵ كردووە و دەڵێ، بۆ ئاشتی و ئارامی هەردەم شارستانیمە، سەرۆك و پێشمەرگەیە مستەفا بارزانییە، یان كوردستان یان نەمان بۆ ژیانێكی شایستە چیا بە چیا گەرام".
هەر برادەر لە هەمان هۆزاندا كە ئێستە ترێندە و هەر كە وێنەی خۆت خستە تیكتۆك و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان تۆماتیكی بۆ هەموو كوردێكی رەسەن گۆرانییەكە دێت دەڵێ، شێری كوردان رابوویە و لاوێكی كوردستانییە، ئەو شاگردی بارزانییە، ئەویش بابی مەسروور هێژاییە و هەردەم پلانسازە".
لە كۆتایشدا دەڵێ، برادەرم و دەبێژم كە هونەرمەندێكی كوردستانیمە و دەوڵەت بوون و سەربەخۆیی رێبازی بارزانییە.
دوای گەڕانەوەی بۆ كوردستان برادەر لێدوانێكی دا كە دەنگدانەوەی هەبوو، گوتی 29 ساڵ لە دەرەوە بووم، ئەوروپا جوانە، بەڵام بۆ من وەك كوردستان نییە و مرۆڤ ئەگەر سەتان ساڵیش لە دەرەوە بژی هەر پێویستی بەكوردستانە".
گۆرانییەكەتان پێشكەش دەكەین: