لە 11یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی ئامەد 19 وڵات بەشدارن

:: PM:01:30:25/04/2026 ‌
بەشی هونەر و شانۆی گەورەشارەوانیی ئامەد، 11یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی ئامەدی رێكخست. فێستیڤاڵەكە بە دروشمی "دیالۆگ بۆ ئاشتی" لە 22ی نیسان دەستی پێكرد، تاوەكو دووی ئایار بەردەوام دەبێت. 

لە فێستیڤاڵەكەدا گرووپی شانۆیی لە 19 وڵاتەوە بەشداری دەكەن و 21 نمایشی شانۆیی پێشكەش دەكرێن.

بە بەشداریی هاوسەرۆكانی شارەداری ئامەد لە باكووری كوردستان و ئامادەبوونی شاندی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، 11ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆ لە ئامەد لەژێر ناونیشانی (دیالۆگ لەپێناو ئاشتی)دا بەڕێوە چوو.

لەو فێستیڤاڵەدا ژمارەیەكی بەرچاو لە شانۆكار و هونەرمەندانی باكووری كوردستان و تیپ و گرووپی شانۆیی 30 وڵات بەرهەمەكانی خۆیان لەو فێستیڤاڵە نمایش كرد.

رۆژی چوارشەمی رابردوو، لە كاتی كردنەوەی فێستیڤاڵەكە، گوتاری بەخێرهێنانی میوانان و تیپ و گرووپە شانۆییەكان خوێنرایەوە، پاشان گەڕانێك بە میوانان و بەشداربوواندا كرا بۆ ناو كووچە و شوێنە سەرنجڕاكێشەكانی ئامەد.

رۆژی پێنجشەم لە دووەم رۆژی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی ئامەددا، شانۆگەریی (مۆراشین) نمایش كرا، كە لە نووسین و دەرهێنانی دكتۆر قوتبەدین سادقی، بەرهەمی گرووپی شارەداری ئامەد، لەسەر شانۆی گەورەی شار  بوو.

ئەم نمایشە داستانێكی شانۆیی كوردی بوو، سەلماندنی كە شایانی ئەوەیە ببێتە سەرچاوەی دەیان كاری هونەریی تر.

ئەم فێستیڤاڵە كولتوورییە، ساڵانە وەك چالاكییەكی  فەرهەنگی بۆ ناساندنی بەرهەمی شانۆیی  بە بەشداریی گرووپگەلی كوردی و بیانی لە ئامەدی باكووری كوردستان بەڕێوە دەچێت.



وشە - سۆران عەزیز