لە ئامەدی باكووری كوردستان بە ئامادەبوونی هاوسەرۆكانی شارەوانیی ئامەد هەروەها جیسیكا كاوە سەرۆكی پەیمانگای جیهانی شانۆ و بەرفین ئەمكدار سەرۆكی فێستیڤاڵی ئامەد و هەروەها شاندی هونەریی باشووری كوردستان فێستڤاڵی شانۆ بەڕێوەچوو.
لە هەرێمی كوردستانەوە هەریەكە لە سیروان عوسمان بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و هیوا سوعاد بەڕێوەبەری شانۆی هەولێر و بەرپرسی لقی هەولێری سەندیكای هونەرمەندان و نووسەر و رەخنەگری شانۆیی حەمە سوار عەزیز بەشداربوون.
جیا لەوە ژمارەیەكی بەرچاو لە شانۆكار و هونەرمەندانی باكووری كوردستان بە بەشداریی تیپ و گرووپی شانۆیی 30 وڵات دەست بە كارەكانی فێستیڤاڵەكە كرا لە ژێر ناونیشانی دیالۆگ لەپێناو ئاشتی دا.
سیروان عوسمان بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، بە "وشە"ی راگەیاند، بڕیار وایە ئەم فێستیڤاڵە كولتوورییە ماوەی سێ رۆژ بخایەنێت كە وەك نوێنەری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان شاندەكەمان بەشداری كردووە.
روونیشی كردەوە كە لە دووەم ڕۆژی فێستڤاڵەكەدا، لەلایەن گرووپی شانۆیی شارەوانی شاری گەورەی دیاربەكر، (DBŞT)بە شێوازی "دیالۆگ”نمیایشەكەیان پێشكەش بە بینەران كرد، دواتر گروپی سەمای یەزیپ یونیتیگی و یاكلاسیلیك بە شێوازی دوو جەمسەری دڵسۆز كە ژمارەیان پێك هاتبوو لە 50 نمایش كار چەندان تابڵۆیان پێشكەشی ئامادەبوان كرد.
هەروەها گوتی هەر لە دووەم ڕۆژی ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی ئامەد، شانۆگەری (مۆراشین) نمایش كرا، كە لە نووسین و دەرهێنانی دكتۆر قوتبەدین سادقی، بەرهەمی گرووپی شارەداری ئامەد، لەسەر شانۆی گەورەی شار بوو. ئەم نمایشە داستانێكی شانۆیی كوردی بوو و سەلماندنی كە ببێتە سەرچاوەی دەیان كاری هونەری جوان.
وشە/ فەیسەڵ شێخانی