هونەرمەند بۆكان هەورامی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك رای گەیاند، "ئەمڕۆ بەرهەمێكی نوێ بڵاو دەكەمەوە".
بۆكان هەورامی نووسیویەتی، "نوێترین بەرهەمم ئەمڕۆ چوارشەم شەشی ئایار، سەعات چواری ئێوارە لە یوتیوبی خۆم بڵاو دەبێتەوە".
ئەو هونەرمەندە پرۆمۆی گۆرانییەكەی بڵاو كردووەتەوە كە بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپە و بەزاراوەی هەورامییە، لە سروشتی كوردستاندا كاری وێنەگرتنی بۆ كراوە و لەلایەن ڤینۆ پڕۆداكشنەوە بەرهەم هاتووە.
هونەرمەند بۆكان هەورامی یەكێكە لە هونەرمەندە دەنگخۆشەكانی كوردستان كە گۆرانییە دیارەكانی هونەرمەندانی پێشوو دەڵێتەوە، بەو گۆرانییانە خۆی ناساند. بەڵام وەك خۆی گوتی، دەیەوێت بەرهەمی خۆی هەبێت.