هونەرمەندێكی رۆژهەڵاتی كوردستان گیرا

:: PM:02:55:20/05/2026 ‌
بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافی مرۆڤی كوردستان، هێزەكانی ئێران چوونەتە سەر ماڵی ئەمیر سوبحانی لە جوانڕۆ و بەبێ بڕیاری دادگا گرتوویانە.

بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی دووشەم هێزەكانی ئێران لە درێژەی گرتن و راوەدوونانی چالاكانی كورد، چوونەتە سەر ماڵی ئەمیر سوبحانی لە جوانڕۆ و بەبێ بڕیاری دادگا گرتوویانە.

تۆڕی مافی مرۆڤی كوردستان دەڵێت، ئەمیر سوبحانی بە بڕیاری دەستبەسەركردنی 10 ڕۆژە، ڕەوانەی گرتووخانەی ناوەندیی كرماشان (دێزڵئاباد) كراوە.

گرتنی ئەو هونەرمەندە لە كاتێكدایە دەسەڵاتدارانی ئێران، هەڕەشەیان لە هونەرمەندانی رۆژهەڵاتی كوردستان كردبوو كە نابێت گۆرانی و سروودی نەتەوەیی بڵێن.

ئەمیر سوبحانی پێشتریش چەندان جار لەلایەن دەزگاكانی ئێرانەوە بانگهێشت كراوە و گیراوە.




وشە - سۆران عەزیز