سەروەت ئۆزكان كە خاوەنی چەندان بەرهەمی چاپكراوە، كەمپینێكی هۆشیاری ڕاگەیاندووە و داوا دەكات، "هەر ماڵێكی كورد ببێتە قوتابخانەیەكی زمانی كوردی".
لە توركیا و باكوری كوردستان، داواكاریی نووسەران و ڕۆشنبیران و سیاسەتمەدارانی كورد بۆ فەرمیكردنی زمانی كوردی و جێگیركردنی لە دەستووردا، ڕووی لە زیادبوون كردووە.
لەم چوارچێوەیەدا نووسەری كورد سەروەت ئۆزكان كە خاوەنی چەندان بەرهەمی چاپكراوە، كەمپینێكی هۆشیاری ڕاگەیاندووە و داوا دەكات، "هەر ماڵێكی كورد ببێتە قوتابخانەیەكی زمانی كوردی"، بۆ ئەوەی منداڵانی نەوەی نوێ بە تەواوی بە زمانی دایكیان گۆش بكرێن و بدوێن.
هاوكات لە شاری مێردین و لە پەراوێزی كۆنسێرتێكی كۆما ئامەددا، سیاسەتمەداری دێرین ئەحمەد تورك پاڵپشتی خۆی بۆ ئەم جووڵانەوەیە دەربڕی و دووپاتی لەوە كردەوە، پاراستنی زمان و چاند، گەرەنتیی ڕاستەقینەی پاراستنی تایبەتمەندێتی و ناسنامەی گەلی كوردە، كە لە گوزارشت لە ڕەسەنایەتی خۆی دەكات و چاوەڕوانی ددانپێدانانی فەرمییە لە دەستووری وڵاتدا.