بانە شیروان گۆرانیی "یەك دوو سێ چوار"ی بڵاو كردەوە

:: AM:11:53:03/06/2026 ‌
بانە شیروان گۆرانیی ١٢٣٤ "یەك، دوو، سێ، چوار"ی لە كەناڵی یوتیوبی خۆی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاو كردەوە.

گۆرانییەكە كاری بەرهەمهێنانی لەلایەن سیامەند محەمەدییەوە بۆ ئەنجام دراوە و لە دەرهێنانی بێنجی ئالێنە.

بانە شیروان هونەرمەندێكی گەنجە و خاوەنی چەندان گۆرانیی تایبەت بە خۆیەتی و بە ستایلی جیاواز ناسراوە و جگە لە زمانی كوردی، بە زمانی ئینگلیزیش چەند گۆرانییەكی تۆمار كردووە.



وشە - سۆران عەزیز