یەكەمین پێشانگەی كتێبی كوردی، ئەمڕۆ لە شاری هەولێر كرایەوە كە تا 10ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
ماڵی وەفایی كە ناوەندێكی رۆشنبری و كولتوورییە لە هەولێر سەرپەرشتی پێشەنگاكە دەكات، ئەم پێشانگەیە بۆ یەكەمجارە لە مێژووی چالاكییە ڕۆشنبیرییە كوردییەكاندا و پێوەست بە كتێبی كوردی، بەو ئاست و فرەوانییە ڕێك دەخرێت، چاوەڕوان دەكرێت ببێتە یەكێك لە گرنگترین ڕووداوە ڕۆشنبیرییەكانی ساڵی 2026.
رێبین فەتاح سەرپەرشتیاری ناوەندەكە، بە "وشە"ی راگەیاند، نزیكەی یان زیاتر لە 100 وەشانخانە، دەزگە و ناوەندی چاپ و بڵاوكردنەوەی كوردی لە باشووری كوردستان و دەرەوە بەشداریی پێشانگەكە دەكەن، بۆ پێشاندانی هەزاران ناونیشانی كتێب و بەرهەمی هزرى، ئەدەبی و زانستی.
لەبارەی كاتی پێشەنگاكەیش گوتی، رۆژانە سەعات 10ی بەیانی تا هەشتی ئێوارە پێشەنگاكە كراوە دەبێت، بەڵام ئێواران تا ئەو كاتەی خوێنەر لە هۆڵەكەدا بمێننەوە داناخرێت.
تایبەتمەندیی ئەم پێشانگەیە تەنیا لە ژمارەی بەشداران و قەبارەی بەرهەمەكاندا نییە، بەڵكو لەوەدایە كە بۆ یەكەمجار هەوڵێكی هاوبەش و فرەوان بۆ كۆكردنەوەی بوارە جیاوازەكانی چاپ و بڵاوكردنەوەی كوردی، لەژێر یەك چەتردا ئەنجام دەدرێت.