هونەرمەند نەریمان بابان نوێترین بەرهەمی لە داهاتوویەكی نزیكدا بڵاو دەكاتەوە و رای گەیاند، دابەشكردنی موزیكی ئەم بەرهەمە لەلایەن شڤان كابان كراوە، شوانە ئەكرەم كاری میكسی كردووە.
نەریمان بابان لە پێگە فەرمییەكانی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، بەشێكی كەمی لە بەرهەمە نوێیەكەی خۆی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، لە داهاتوویەكی نزیكدا ئەم بەرهەمەی لە كەناڵی یوتیوب بڵاو دەكاتەوە.
گوتی، كاری دابەشكردنی موزیكی ئەم بەرهەمە لەلایەن شڤان كابان كراوە، شوانە ئەكرەم كاری میكسی كردووە.
ئەمە لە كاتێكدایە لە كۆتایی ساڵی 2024 ئەو هونەرمەندە كلیپی "ئەسپۆن"ی بڵاو كردەوە و دواتر بەرهەمی نوێی بڵاو نەكردەوە.
نەریمان یەكێك لە هونەرمەندە گرنگەكانی هونەری كوردی و گۆرانییەكانی شێوازێكی تایبەتن كە لە كۆتایی هەشتاكانەوە، بەردەوام كار لەو ستایلە دەكات و لە كوردستانیش هەوادارێكی زۆری هەیە.