كیژان ئیبراهیم خەیات نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی بە ناوی "خۆش موژدە" بڵاو كردەوە، كە بەرهەمێكی شادە و شیعرەكەی ساڵح بێچارە نووسیویەتی.
هونەرمەند كیژان ئیبراهیم خەیات بەرهەمێكی نوێی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاو كردەوە.
گۆرانییە نوێیەكەی كیژان ناوی "خۆش موژدە"یە، ڕیتمێكی شاد و خێرایە و دڵی هەوادارانی خۆش دەكات.
تێكستی گۆرانیی گۆرانییەكە ساڵح بێچارە نووسیویەتی، كیژان خۆی ئاوازی گۆرانییەكەی داناوە، كاری دابەشكردن و ئامادەكردنی موزیكیشی لەلایەن هونەرمەند بژار دیلانەوە بۆ ئەنجام دراوە.