80 هەزار سەردان بۆ پێشەنگەی كتێبی كوردی هەبووە

:: PM:07:23:11/06/2026 ‌
پێشەنگەی كتێبی كوردی دوای دوو ڕۆژ لە درێژكردنەوەی بە كۆتا دێت و بە گوێرەی ئاماری پێشەنگەكە، زیاتر لە 80 هەزار سەردان بۆ كڕینی كتێبی كوردی هەبووە. 

یەكەمجار بوو لە هەولێر پێشەنگەیەكی لەو شێوەیە بكرێتەوە كە تەواوی سەرچاوەی كتێبەكان كوردی بن، ئەوەیش بووە هۆی ئەوەی خەڵكێكی زۆر روو لە پێشەنگە بكەن. 

رێبین فەتاح رێكخەری پێشەنگاكەیە و بە "وشە"ی گوت، ئەمڕۆ كۆتا ڕۆژی چالاكییەكانی یەكەم پێشانگەی تایبەت بە كتێبی كوردییە، داواكاری خەڵك بۆ درێژكردنەوەی پێشەنگەكە مانای وایە پێشوازییەكی گەورە هەبووە. 

لە پێشەنگەكەدا زیاتر لە 120 دەزگا و ناوەندی چاپ و بڵاوكردنەوەی ناوخۆیی بەشدارییان كرد و بە گوێرەی قسەی رێبین فەتاح تاوەكو دوێنێ زیاتر لە 80 هەزار سەردان بۆ ئەوێ‌ هەبووە. 



وشە - وشه‌