بڕیارە ئەمرۆ و سبەی دوو ڕێوڕەسمی جیاواز، بۆ ناساندن و بڵاوكردنەوەی دوو كتێبی ڕزگار حەمەڕەشید لە سلێمانی بەرێوە بچێت.
دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم رای گەیاند، ئەمرۆ یەكشەم و سبەی دووشەم دوو ئێوارەكۆڕی ناساندن و بڵاوكردنەوەی دوو كتێبی "وشەكان و جیاوازی، وێستێك لەبەردەم تیۆر و ڕێبازە ڕەخنەییەكاندا" و "شانۆ و ڕەخنەی شانۆیی، خوێندنەوەیەكی ڕەخنەیی بۆ ڕەوتی شانۆ لە باشووری كوردستان"، كە لە نووسینی ڕزگار حەمەڕەشید بەرێوە دەچێت.
كۆرەكان كات پێنجی پاش نیوەڕۆ، لە هۆڵی لەتیف هەڵمەت لە كتێبخانەی گشتی سلێمانی، بەڕێوەدەچن.