هونەرمەند نامۆ گۆرانییەكی بەناوی "بۆنی لەشت" بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاو كردەوە.
نامۆ رای گەیاند، تێكست و ئاوازی گۆرانییە نوێیەكەم هی خۆمە و بەرهەمهێنانی تەواوی كارەكەش لە ژێر چاودێری و پرۆداكشنی خۆم ئەنجام دراوە، هەروەها محەمەد باز كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپەكە كردووە، هاوكات موزیكی بەرهەمەكە لەلایەن ستۆدیۆی نامۆ پرۆداكشن ئامادە كراوە.
نامۆ گوتیشی، كارەكانی ئەو بەرهەمە لە رۆژهەڵات ئەنجام دراون و ماوەیەكی زۆرە كاری لەسەر دەكەم.
نامۆ گۆرانیبێژی كورد خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانە، خاوەنی چەندان بەرهەمی تۆماركراوە.