بڕیارە لە دوو هەفتەی داهاتوو و لە ئێوارەیەكی شاری هەولێردا، هونەرمەند عەدنان كەریم چەندان گۆڕانی پێشكەشی هەوادارانی بكات.
هونەرمەندی بەناوبانگی كوردستان عەدنان كەریم لە ناوجەرگەی هەولێری نازدار و لە هۆڵی ناوازەی (mi9)، بە چەپكێك لە شاكار و بەرهەمە زێڕینەكانی، دڵی هەوادارانی شاد دەكات، ئێوارەیەكی ئەفسووناوی بەسەر دڵانی كوردستاندا دەهێنێت.
ئەو بۆنەیە لە 13ـی تەمووز بەڕێوە دەچێت، بڕیارە لەو ئێوارەیە عەدنان كەریم چەندان بەرهەمی ناوازە پێشكەشی هەوادارانی بكات.