هونەرمەند كیژان ئیبراهیم خەیات، نوێترین گۆرانیی خۆی بەناوی "ئەوین" بڵاو كردەوە، لە ناو باخچە رەنگاورەنگە پڕ لە گوڵەكانی هۆڵەندا كلیپی بۆ كردووە.
ئاوازی گۆرانییەكە لەلایەن كیژان خۆیەوە دانراوە و هۆنراوەكەی لە نووسینی نزار ناشادە، هەروەها بژار دیلان كاری دابەشكردن و تۆماركردنی كردووە و بافڵ سەرهەنگ كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپەكە كردووە.
لەبارەی كارە نوێكەیەوە رای گەیاند، چیرۆكی گۆرانییەكە گوزارشت لە وەفا و بەردەوامیی عەشق دەكات، باس لە مانەوەی ژن و پیاو پێكەوە دەكات لە تەمەنە جیاوازەكاندا، ئەویش بەهۆی گونجان و خۆشەویستی و وەفاوە.
ئەم كارەی ئێستە بڵاوی دەكاتەوە، پێشتر ساڵی 2018 ئامادەی كردووە و بەگوتەی هونەرمەند، چاوەڕێ بووە كاتی خۆی بگات ئەوجا بڵاوی بكاتەوە، بەبۆچوونی كیژان ئێستە ئەو كاتەیە.