بڵند ئیبراهیم بە گۆرانیی "44 ساڵ" دڵی هەوادارانی خۆش كرد

:: PM:02:53:22/07/2026 ‌
هونەرمەند بڵند ئیبراهیم نوێترین گۆرانیی خۆی بەناوی "44 ساڵ"، بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاو كردەوە.

هونەرمەندی كورد بڵند ئیبراهیم بە"وشە"ی راگەیاند، "ئەم گۆرانییە ئەحمەد حەسەن هۆنراوەكەی نووسیوە و خۆشم ئاوازم بۆ داناوە، موزیكی لەلایەن موعین رەهبەر و میكس و ماستەرینگی عەزیز یگیت بۆ دانراوە.

لەبارەی وردەكاریی گۆرانییەكەوە ئەوەشی گوت،  تۆماركردنی گۆرانیی "44 ساڵ"،  لە تۆن ستۆدیۆ بووە، ژەنیاران كانیوار ئیبراهیم، راشد یونس، ئیحسان میكائیل، عەبدوڵا مەجید، موعین رەهبەر و كاوەر سلێمان كاری زۆریان بۆ سەركەوتنی ئەو بەرهەمە كرد.

بڵند ئیبراهیم باس لە چیرۆكی گۆرانییەكە دەكات و دەڵێت، پێش حەوت ساڵ  گۆرانییەكەی بڵاو بۆتەوە ئێستە 44 ساڵم پێشكەش كردەوە، چونكە پێم وایە خۆشەویستیی راستەقینە بە تەمەن و رووخسار پێوانە ناكرێت. ئەگەر خۆشەویستی لە دڵەوە بێت، لە چاوەكانی عاشق، مەعشووق هەمیشە جوان و گەنج دەبینرێت. هیوام وایە ئەم گۆرانییەش هەمان هەست و پەیام بگەیەنێت بە هەموو گوێگرێك."

بڵند ئیبراهیم هونەرمەندی گرنگی ناو هونەری كوردییە، كاری جوانی پێشكەش كردووە، لە ساڵی 1977 لە شاری دهۆك لە دایك بووە. خاوەنی چەندان ئەلبووم و بەرهەمی تۆماركراوە و هەواداری زۆری هەیە.



وشە - سۆران عەزیز