به‌پێى زانیارییه‌كان، بڕیارە مانگی كانوونى یه‌كه‌م، دوای دوو ساڵ لە هەڵنەبژاردنی، شاجوانێکی نوێ بۆ هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرێت و مەرجەکانیش بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته ئاشكرا كراوه.
پێگەی فەرمی شاجوانی هه‌رێمى کوردستان له فه‌یسبووك، فۆڕمی کاندیدانی شاجوانی نوێی بڵاو کردووه‌ته‌وه، تێدا هاتووه ئەو کچانەی کە دەیانەوێت ببن بە شاجوان دەتوانن فۆڕمەکە پڕبکەنەوە.
هەڵبژاردنی شاجوانی هه‌رێمى کوردستان لە ژێر چاودێری دەستەی گەشتوگوزارى هه‌رێمى كوردستان دەبێت و هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو کۆمپانیای هونه‌رى بابیلۆن سەرپەرشتی دەکات.
جیاواز له ساڵانى ڕابردوو، ئەمساڵ تەنیا ڕێگە بە کچانی دانیشتووی هەرێمی کوردستان دەدرێت کە ببنە شاجوان لە کاتێکدا پێشتر ئەو کچە کوردانەی دانیشتووی وڵاتانی ئەوروپایش بوون دەیانتوانیی ببنە شاجوانی هه‌رێمى کوردستان.
ساڵی 2012 هەڵبژاردنی شاجوانی هه‌رێمى کوردستان بۆ یەکەمجار ئەنجامدراو "شێنێ عەزیز ئاکۆ" وەک یەکەم شاجوانی هه‌رێمى کوردستان هەڵبژێردرا کە دانیشتووی وڵاتی نەرویژ بوو، لەو کاتەشەوە تا ئێسته لە هەرێمی کوردستان تەنها سێ شاجوان هەڵبژێردراوە، كه كۆتا شاجوانى هه‌ریچمى كوردستان له ساڵى 2016 هه‌ڵبژێردرا "ژالیا سیروان" بوو.