گۆرانیبێژی ناسراوی كورد "فرمێسك حافز" بڕیاره به‌مزووانه به به‌رهه‌مێكی نوێ به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كیا شادمان بگه‌ڕێته‌وه و بڵاوی بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 21ی حوزه‌یران، گۆرانیبێژی ناسراوی كورد "فرمێسك حافز" به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "نوێترین به‌رهه‌مم گۆرانییه‌كه به‌ناونیشانی (تۆ ڕه‌نگی ڕه‌شی منی)، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند كیا شادمان گوتوومانه".
ڕوونی كرده‌وه، به‌رهه‌مه‌كه یه‌كێكه له تراكه‌كانی ناو ئه‌لبوومه تازه‌كه‌م كه بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌ناوی (فرمێسك) بڵاو ببێته‌وه. بۆ هه‌وادارانیش له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆم له فه‌یسبووك، تیزه‌ری به‌شێك له گۆرانی (تۆ ڕه‌نگی ڕه‌شی منی) له ناو ستۆدیۆ بڵاومان كردووه‌ته‌وه.
فرمێسك خه‌ڵكی شاری مه‌هابادی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، هاوسه‌رگیری كردووه، به گۆرانییه خه‌مناكه‌كانی ناسراوه و خاوه‌نی چه‌ندان گۆرانی و كلیپه، دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی كلیپی یه‌كه‌می به ناوی "مه‌ی"، توانی هه‌وادارێكی زۆر به له خۆی كۆ بكاته‌وه و دواتریش چه‌ندان به‌رهه‌م و ڤیدیۆ كلیپی تری بڵاو كرده‌وه، كه گۆرانییه‌كه‌یش شیعری شاعیری ناوداری كورد "هه‌ژار موكریانی"یه و له ساڵی 1952دا شیعره‌كه‌ی نووسیوه، فرمێسك كردییه گۆرانی و ئه‌و شیعره به‌رزه‌ی مام هه‌ژاری چڕی. به‌ڵام ماوه‌یه‌كی زۆره هیچ كارێكی هونه‌ری نییه.