هونەرمەندێكی شێوەكاری كورد، بەشداری لە پێشانگەیەكی نێودەوڵەتی دەكات لە كۆریای باشوور و دەڵێت، 49 وڵات بەشدارییان كردووە.
ئاریان لەتیف هونەرمەندی شێوەكار و بەشدار لە پێشانگەیەكی نێودەوڵەتیی شێوەكاری لە كۆریای باشوور، بە "وشە"ـی راگەیاند، لە شاری بووسان كە هونەرمەندانی 49 وڵات تێیدا بەشدار بوون، پێشانگەیەك كرایەوە و لەلایەن زانكۆی تانگیمۆنگەوە سپۆنسەر كرا.
باسی لەوەش كرد، منیش وەك هاووڵاتییەكی كورد بەشداری ئەو پێشانگەیەم كرد بە چەند تابلۆیەك.
ئاریان لەتیف ئەحمەد لە ساڵی 1994 لە سلێمانی لە دایك بووە، دەرچووی بەشی تیشكە لە پەیمانگەی تەكنیكی سلێمانی، سەرەتای كاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2014، لە 19 پێشانگەی هاوبەش و شەش پێشانگەی نێودەوڵەتی لە وڵاتانی توركیا و یۆنان و كۆریای باشوور و لبنان بەشداری كردووە.