یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ی رووبه‌ڕووی زۆربه‌ی شۆفێران ده‌بێته‌وه له هه‌رێمی كوردستان، كێشه‌ی گێڕه كه جۆره‌كانی جیاوازه و چاككردنه‌وه‌یشی قورسه، له‌به‌رئه‌مه شاره‌زایه‌كی میكانیك باس له كێشه‌یه‌كی باو ده‌كات و نیشانه‌كانیشی ده‌خاته ڕوو.
هانا ئیسماعیل شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' گوتی، گێڕ بۆكس سیستمێكی ئاڵۆزه له ئۆتۆمبێلدا، پێكهاتووه له چه‌ند چینێك كه له‌رێی زمانه‌یه‌كی شێوه ده‌رگایی له یه‌كتر جیا كراونه‌ته‌وه، ئه‌و ده‌رگایانه‌یش له‌رێی جۆزه‌وه كۆنترۆڵ ده‌كرێن، ''جۆزه‌كه راسته‌وخۆ پێوه‌ندیداره به عه‌قڵی گێڕه‌كه‌وه''، هه‌ر ئه‌و جۆزانه‌یش ئاماژه ده‌نێرن كه زمانه‌كان بكرێنه‌وه یان دابخرێن.
''له سیستمی گێڕ ئۆتۆدا چه‌ند جۆزه‌یه‌ك هه‌ن كه كۆنترۆڵی ڕۆیشتنی هایدرۆلیك یان ڕۆنی گێڕ ده‌كه‌ن بۆ ئاسته جیاوازه‌كانی بۆكسی گێڕ ''گێڕ بۆكس''، ئه‌م جۆزانه‌یش بۆ كرانه‌وه و داخرانیان ئاماژه له عه‌قڵی گێڕ وه‌رده‌گرن، به‌ڵام خراپبوونیان كاری گێڕ قورس ده‌كات و هه‌ندێك جار گێڕ ئیش ناكات''. وه‌ستا هانا وای گوت.
ئه‌م شاره‌زایه ده‌ڵێ، له حاڵه‌تی خراپبوونی یه‌كێك له جۆزه‌كان ئه‌م نیشانانه ده‌رده‌كه‌ون:
- دواكه‌وتنی گۆڕینی گێڕ، له وه‌ستان و رۆیشتنیشدا.
- نا‌توانیت نمره‌ی گێڕ دابه‌زێنیت "ته‌نانه‌ت له كاتی برێكیش هه‌ر فڕه‌ی كرنگ دانابه‌زێت و به به‌رزیی ده‌مێنێته‌وه''.
- گێڕه‌كه له بۆش ''N'' گیر ده‌بێت.
- گێڕگۆڕین ڕه‌ق ده‌بێت و هه‌ندێك جاریش ته‌قه‌یه‌كی تێده‌كه‌وێت.
هۆشداریی ده‌دات و ده‌ڵێ، باشتره له كاتی بوونی هه‌ر نیشانه‌یه‌ك سه‌ردانی كه‌سانی شاره‌زا بكه‌یت تا بزانن گرفته‌كه چییه و بۆتی چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه خراپبوونی گێڕ خه‌رجییه‌كی زۆری پێویسته و نرخی ئۆتۆمبێله‌كه‌یشت داده‌به‌زێنێت.