هیۆندای سۆناتای 2024ی نمایش کرد.. نایناسنەوە

:: PM:06:48:04/09/2023 ‌

کۆمپانیای هیۆندای نوێترین دیزاینی سۆناتا 2024ی نمایش کرد، گۆڕانکارییەکەی بەشێوەیەکە نایناسنەوە، گۆڕانکاری ئەمجارەیش لە سیستمی میکانیکی سۆناتاکە ئەوەیە کە AWDی بۆ دادەنرێت واتە ''All Wheel Drive'' خولانەوەی هەمیشەیی هەرچوار تایەکان..

مەبەست لە سیستمی ''AWD'' ئەوەیە کە كورتكراوه‌ی ''All Wheel Drive'' واته‌ ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ هێزی بزوێنه‌ره‌كه‌ی به‌شێوه‌ی ئۆتۆماتیك و به‌ سیستمێكی كۆمپیوته‌ری دابه‌ش ده‌كات به‌سه‌ر هه‌ر چوار ته‌گه‌ره‌كه‌دا به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی..

ماڵپەڕی ''کارئانددڕایڤ'' ئەوەی ئاشکرا کردووە کە کۆمپانیاکە تەنیا گۆڕانکاری لە دیزاین نەکردووە بەڵکو بزوێنەر و بەشەکانی تریشی گۆڕیوە، بەشێوەیەک بزوێنەرە 1.5 لیتریەکە نەما و کراوەتە دەبڵ تۆڕبۆی 2.5 لیتریی، لەگەڵیدا چوار سلندەرییە بزوێنەرەکە کە بەشێوەیەک هێزەکەی بەسەر هەر چوار تایەکانیدا دابەش بووە، جگە لەوەیش هێزی 290 ئەسپی هەیە، ئەمەیش هێزێکی زۆری بەخشیوە بە ئۆتۆمبێلەکە.

سەبارەت بە دیزاینەکەیش کۆمپانیاکە ئاشکرای کردووە، دیزاینی هاوشێوەی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان لێ کردووە، کە پێشێکی پان و داعامییەکی گەورەی هەیە، لەگەڵ لیدێکی درێژ لە بەشی دواوەی و هەموو سندوقەکەی گرتووە. جێی تێبینییە گۆڕانکارییەکە زیاتر لە بەشی پێشەوە و ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکەیە و زۆر گۆرانکاری لە بەشی پشتەوە نەکردووە.

هیۆندای كۆمپانیایه‌كی كۆریای باشووره‌ بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌ كه‌ ئۆفیسی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته‌ پایته‌ختی كۆریای باشوور "سیئۆل"، هیۆندای له‌ ساڵی 1947 دامه‌زراوه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی "چه‌نگ جو یونگ"، كه‌ ئێسته‌ كۆمپانیای هیۆندای به‌ یه‌كێك له‌ به‌ناوبانگترین كۆمپانیاكان داده‌نرێت له‌ دنیادا.


















وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان