چین تیمساحە هەڵاتووەكان كۆ دەكاتەوە

:: AM:09:14:20/09/2023 ‌
بەهۆی لافاوێكی زۆر لە چین كە لە رۆژانی رابردوو رووی دا، دەیان تیمساح لە دەریا و رووبارەكانەوە روویان لە شارەكان كرد، بۆیە دەسەڵاتی ئەو وڵاتە هەڵمەتێكی بۆ گرتن و كۆكردنەوەی تیمساحەكان دەستی پێ كرد.

پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ چوارشەم 20ی ئەیلوول بڵاوی كردووەتەوە، كاتێك هەفتەی رابردوو لافاو چەند ناوچەیەكی چینی گرتەوە، بەهۆیەوە زیاتر لە 70 تیمساح رووبارەكانیان بەرەو ناوچەكانی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییان جێهێشت، بۆیە دەسەڵاتی چین هەڵمەتێكی بۆ گرتنی تیمساحەكان و كۆكردنەوەیان دەست پێ كرد.

میدیا ناوخۆییەكانی چین بڵاویان كردەوە، هەفتەی رابردوو لافاو شاری ماومینگی هەرێمی گوانگدۆنگی گرتەوە، بەهۆیەوە لە رووبارەكانی ئەو هەرێمە دەیان تیمساح روویان لە شارەكە كردووە، ئەوەیش مەترسسیی بۆ دانیشتووان دروست كردووە.

دەسەڵاتی ناوخۆیی ئەو ناوچەیە دەستی بە هەڵمەتێك بۆ گرتنی تیمساحەكان و كۆكردنەوەیان دەست پێ كرد. لەو هەڵمەتەدا 71 تیمساحیان گرت و لە شوێنێكی تایبەت كۆیان كردوونەتەوە، بەو نیازەی دووبارە رەوانەی رووبارەكانیان بكەنەوە.

میددیاكان ئەوەیان پێشان داوە كە ئەو تیمانەی تیمساحەكان كۆ دەكەنەوە، چەكەكانیان دار و گوریسە بۆ گرتنی تیمساحەكان، بەهۆیانەوە تیمساحەكان دەگرن و بۆ ئەو شوێنەی بۆیان دیاری كراوە دەگوازنەوە.

دواتریش ئاماژە بەوە دراوە كە لەناو تیمساحە گیراوەكان، 69یان تیمساحە گەورەكانن و دوو لەوانیش تیمساحی بچووكن.


وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د