شوێنه‌وارناسانی زانكۆی نیشتمانیی سان كریستوباڵ دی هومانانگا، حه‌وت گۆڕی دێرینیان له پارێزگای ڤیلكاس هومانی پیرۆ دۆزیوه‌ته‌وه كه پاشماوه‌ی پرووسكی مرۆڤی تێدایه، مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو هه‌زار و 900 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر.
له به‌یاننامه‌كه‌ی ئاژانسی هه‌واڵی
Andinaدا هاتووه، "زه‌وی له‌و ناوچه‌یه‌ی هه‌ڵكه‌نراوه، سێ گرد له ئاستی ڕووی زه‌وی تێیدا دۆزراونه‌ته‌وه، كه به پلیكانه ده‌وره دراون و به دیواری به‌ردی گه‌وره دروست كراون. هه‌روه‌ها زاناكان بڕێكی زۆر پارچه‌ی گۆزه‌ی شكاویان دۆزیوه‌ته‌وه".
پێویسته ئاماژه به‌وه بكرێت، هه‌موو ئه‌م دۆزینه‌وانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می پێش كۆڵه‌مبوس Christopher Columbus و پێده‌چێت نزیكه‌ی 900 ساڵ پێش زاین دروست كرابێت.
ئه‌ندامێكی توێژه‌ران ده‌ڵێت: به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵكۆڵینانه‌ی كه له‌مدواییانه له‌م ناوچه‌یه ئه‌نجاممان دا، ئه‌وه ڕوون بووه‌وه كه شوێنه‌واری نیشته‌جێبوونێكی گرنگ له‌م شوێنه هه‌یه، مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می شارستانیی واری، له‌وێدا شێوازی ته‌لارسازیی ئاڵۆزمان دۆزییه‌وه، زۆر هاوشێوه‌ی ئه‌و شوێنه‌وارانه بوو كه له شوێنی شوێنه‌واری كۆنچۆباتا دۆزرانه‌وه”.
شوێنه‌وارناسان ئاماژه‌یان به‌وه‌ش دا، له كاتی گه‌ڕان به‌ناو گۆڕه‌كاندا ده‌رزی و ئه‌ڵقه و په‌ڕه‌مووچه‌ی زێڕینیان دۆزیوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌وارانه هی كه‌سانی پله‌باڵان.